هەواڵ
کرێکارێک لەکاتی کارکردن بە سەختی بریندار دەبێت
زەید کۆچەر – دهۆک
لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا دەکەوێتە خوارەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.
دکتۆر عەبدولا ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک بە 964ی وت، ئاگادار کراینەوە کەوا کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە ناحیەی شیلادزێ کارەبا دەیگرێت و دواتر لەسەر خانوویەک بەردەبێتەوە و بەسەختی بریندار دەبێت.
وتیشی،دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شیلادزێ و دواتر ئەم بریندارە لەبەر سەختی برینەکەی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی.
ئەوەش دەڵێت، برینەکەی زۆر سەخت بووە و سەری زەبری پێگەیشتووە لەکاتی کەوتنە خوارەوەکەدا، لە نەخۆشخانەی ئامێدیشەوە رەوانەی فریاکەوتنی ئازادی کراوە لە دهۆک، کرێکارەکە ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
کرێکارەکە ناوی هەڤاڵ سەدیقە و تەمەنی 42 ساڵە و خەڵکی ناحیەی شیلادزێ یە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی