لە دەربەندیخان هەشت شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ تێکدران

پێشەوا محەمەد

لە دەربەندیخان هەشت شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ تێکدران، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەیەک مۆڵەت بە خاوەنەکانیان درابوو خۆیان لایبەرن.

هەڵمەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 25.6.2023 لە لایەن قایمقایەتەوە ئەنجامدراوە و بۆ رێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

ئومێد ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی زیادەڕۆیی لە قایمقامییەتی دەربەندیخان بە 964ی راگەیاند، هەڵمەتەکەمان تا دوای جەژنیش بەردەوام دەبێت و هەرشوێنێک ئاژەڵی تێدا بەخێوبکرێت تێکیدەدەین.

وتیشی، “هەرکەسێک لە کاتی لابردنیدا بەرهەڵستی بکات رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە”.