هەواڵ
کەسێک لە کۆیە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
بەپێی زانیارییەکانی 964، هاوڵاتیەکی سنوری کۆیە کە سێ رۆژ لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکەی هاتووەتەوە و سەلماوە کە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە.
کەمێک لەمەوبەر شێروان جەلال جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە تەمەنی 70کانی تەمەنیدایە و لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستداوە.
هاوڵاتییەكە دانیشتووی گوندی سماقوڵییە و كاری ئاژەڵداری کردووە.