14 رۆژە قەیرانی غاز لە کۆیە بەردەوامە
964+
توانا نەقی
بەهۆی بەرهەم نەهێنانی غازی ماڵانەوە لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە ماوەی 14 رۆژە قەیرانی کەمی غازی ماڵان لە قەزای کۆیە بەردەوامە.
قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، هەوڵیانداوە لە سبەینێ یەکشەممەوە قەیرانەکە تارادەیەک چارەسەر بکەن و هاوڵاتیان بتوانن بە ئاسانی غازیان دەستکەوێت.
تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە 964ـی راگەیاند، 14 رۆژە ئەو قەیرانی غازە نەک تەنیا کۆیە بەڵکو زۆرێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەوڵداین سبەینێ چارەسەر بکرێت.
وتیشی، پێشتر رۆژانە هەشت بار غاز دەهاتە کۆیە باڵام ئێستا چوار بار دێت، قسەشیان لەگەڵ کۆمپانیاکە کردووە کە دوو باری تریان بۆ زیاد بکات و ببێت بە شەش باری رۆژانە.
964 دەزانێت لە قەزای کۆیە دوو کارگە هەیە و لە تەقتەقیش یەک کارگەی غاز هەیە.
“بەهۆی ئەو قەیرانە و بەرهەم نەهێنانی برێکی زیاتری غاز هاوڵاتیان بە چەند رۆژ جارێک غاز دەگەشتە ماڵەکانیان بەڵام، لە هەوڵای چارەسەرکردنی کێشەکەداین و غاز دەگەڕێنینەوە بۆ ماڵان بە ئاسانی، قایمقامی کۆیە وای وت”.