دکتۆرەکە قسەی بۆ 964 کردووە

بەشێوەیەکی نوێ نەشتەرگەری گۆڕینی زمانی دڵ بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا

964+

فەرمان سادق

بەشێوەیەکی نوێ نەشتەرگەری گۆڕینی زمانی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا.

گۆڕینی زمانی دڵ، یەکێکە لە نەشتەرگەرییەکانی سەرووی گەورە و ماوەی وەها نەشتەرگەرییەک لەنێوان 3 بۆ 7 کاتژمێر دەخایەنێت.

نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشێک ئەنجامدراوە کە زمانی دڵەکەی کەڵی چاک بوونەوەی نەبووە و بۆیە دکتۆر عەلا سوبحی بەگ، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری بڕیاری گۆڕینی دەدات.

دکتۆر عەلا سوبحی بەگ، لەسەر نەشتەرگەرییەکە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: نەشتەرگەری زمانی دڵ لە کوردستان بە دوو رێگە ئەنجامدەدرێت، کردنەوەی سنگ و نازوور.

روونیشی کردەوە، نەشتەرگەرییەکە بە نازوور، بە تەنیشتیەوە لەنێوان پەراسوەکانیان نەشتەرگەرییەکە ئەنجامدراوە کە ئەمە شێوازێکی نوێیە.

ناوە زانستییە ئینگلیزییەکەی نەشتەرگەرییەکەیە ئەمەیە (Minimal invasive cardiac surgery with invisible incision)، کە برین بەش لە تەنیشتی لای راستی نەخۆشەکە، کە ببووە هۆی تەسكبوونەوەی زمانی دڵی نەخۆشەکە و بڕیاری گۆڕینی بۆ درا.

دکتۆر علا بەگ، زیاتر وتیشی ” نەشتەرگەرییەکە 3 کاتژمێر زیاتری خایاندووە، زمانەکەی بۆ گۆڕدراوە و نەخۆشەکەش دوای چوونەوەی بۆ ماڵەوە دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام لەژێر چاودێری بێت و زوو زوو پشکنینی بۆ بکرێت”.

ماوەی 15 ساڵ دەبێت لە هەولێر و سلێمانی نەشتەرگەری جۆراوجۆری دڵ بۆ نەخۆش ئەنجامدەدرێت.