ترس و پرس و دڵخۆشی
پەڕەشوتوانەکانی سلێمانی باڵیان گرتەوەو پەیامنێری 964 لەو ئاسمانە پرسیاری هەیە
964+
ژووری هەواڵ
ماوەیەک بووە پەڕەشوتوانەکانی سەر سلێمانی دیار نەبوو، شەڕو تەق و تۆقی ناوچەکە ئیشی هەموویانی راگرتبوو، بەڵام دوێنێ دیسان دۆستانی ئەم وەرزشە چوونەوە سەر گۆیژەو خولیاکەی خۆیان دووبارە کردەوە.
چەند ساڵێکە لەسەر گۆیژە کۆمەڵێک پاراگلایدەر هەن، خەڵکی زۆر حەزیان بەم گەشتە هەیە، دەچنە ئەو بەرزییەو بۆ چەند خولەکێک بە ئاسمانی سلێمانیدا دەفڕن.
پاراگلایدەر گەشتێکی ئاسمانی کات بەسەربردنە، باڵێکی سوکەڵەی هەیە کە وا دەکات بە بێ هیچ بزوێنەرێک بە ئاسماندا بفڕێت، فڕۆکەوانەکە لەسەر کورسییەک دادەنیشێ و لە بەرزی شاخەوە بە هێزی هەوا خۆی شۆڕ دەکاتەوەو دەفڕێ، ئەوانەی بۆ گەشت دەیکەن لە کورسی بەردەم فڕۆکەوانەکە دادەنیشن و لە ئاسمانەوە شار دەبینن.
ئەم چەند مانگە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە راگیرابوو، دوێنێ شەممە 05.09.2026 دەستی پێ کردەوە، دیلان محەمەد جەزا پەیامنێری 964 لە سلێمانی چوو لەگەڵ یەکێک لەو راهێنەرانە فڕی و لە ئاسمان هەندێ پرسیاری لێکرد.
ساڵح حسێن فڕۆکەوان و راهێنەری پاراگلایدەر بۆ 964 قسەیکرد و وتی ”لەسەرەتاوە فڕینەکە زۆر قورسە، بەڵام دواتر لەگەڵی رادێی، ئەگەر لە فیزیا بزانیت تووشی کێشە نابیت، بەڵام ئێمە حیسابی هەموو شتێک دەکەین و لە دۆخە نائاساییەکاندا نافڕین”.
ساڵح هەندێ بەسەرهاتی خۆشی گێڕایەوە کە لەو ئاسمانە بەسەریان هاتووە، پێشنیار دەکەین تەواوی ڤیدیۆکە ببینن.