هەواڵەکان
کارەساتەکەی رێگای کەسنەزان دوای سێ ساڵ خۆی دووبارە کردەوە
+964
|ژووری هەواڵ
هەمان ئەو شوێنەی ئەمڕۆ لە کەسنەزانی هەولێر رووداوە سەختەکەی هاتوچۆی تێدا دروسبوو، سێ ساڵ لەمەوبەر رووداوێکی گەورەی تێدا روویدا، ئەوکات ساڵی 2023 بوو میکسەرێکی چیمەنتۆ رووداوێکی هاتوچۆی گەورەی دروستکرد، بەهۆیەوە 11 کەس بریندار بوون و 21 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشت.
کۆمەڵێک گەنجی کورد لە تاراوگە لە بەریتانیا دەژین، بە جەستە لەوێن بەڵام دڵیان هەمیشە لای نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوایە بەیە ماوەی 10 ساڵ کۆمەک کۆدەکەنەوە و دەیدەن بە ئیدارەی نەخۆشخانەکە.
وەرزی بڕینەوەی هەنگوین لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، وەکو خۆیان دەڵێت، هەنگوینێکی شیرین و بە لەزەتیان هەیە و بە ئەمانەتەوە دەیخەنە بازاڕەکانەوە.
لە خورماڵ، ئەگەر بۆ یەکجاریش بە کۆڵانەکانی گەڕەکی داڵانیدا تێپەڕی، ناچار دەبیت چەند جارێکی دیکەش پێیدا هاتوچۆ بکەیت، چونکە سەوزایی، درەخت و گوڵ و گوڵزاری زۆر، ئەم کۆڵانەی بە تەواوی لەرووی ژینگەیەوە پارێزراو کردووە و ئەوەی ئەم کارەشی کردووە خەڵکی کۆڵانەکە خۆیانن، وەک بڵێی ماڵەکان پێشبڕکێی ئەوەیانە کە حەوشە و بەردەم ماڵی کامیان سەوزتر بێت.
شوکرییە محەمەد، دانیشتوویەکی گەڕەکەکەیە، وەکو خۆی دەڵێ یەکەم کەس بووە کە دەستی بە سەوزکردنی بەردەم ماڵەکەی کردووە، دوای ئەویش ماڵەکانی دیکە دەستیان پێکرد و دەڵێت “ئێستاش بووینەتە خاوەن دڵگیرترین گەڕەکی خورماڵ”.