بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری ئامێدی .وێنە:964
هێشتا جه‌ژن نه‌هاتووه
شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى ئامێدی بهكرێدراون
هیڤی دێوالی-دهۆک
له ئێستاوه شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى ئامێدێ بهكرێدراون، گه‌شتوگوزارى ئه‌و قه‌زایه‌ش هۆكاره‌كه‌ى بۆ جه‌ژنى قوربان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هێشتا حه‌وت رۆژ ماوه جه‌ژنى قوربان بێت، كه‌چى له ئێستاوه 95% شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌كرێ گیراون.
له‌سنوورى قه‌زاى ئامێدی زیاتر له 200 شوێنى جیاجیاى گه‌شتیاری و 30 مۆاێل و سێ كۆمه‌ڵگه و چوار هه‌زار ته‌خته‌ى نوستن هه‌ن.
حەمید محەمەد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى ئامێدی به 964ـى راگه‌یاند ، ئه‌مساڵ رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران له چاو ساڵى پار به رێژه‌ى 10% زیاتر بووه، پیچشبینیش ده‌كات له رۆژانى جه‌ژنى قورباندا دوو هێنده بێت.
وتیشی “له‌ماوه شه‌ش مانگى رابردوودا له‌و ژماره گه‌شتیاره‌ى كه سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه، زیاتر له شه‌ش هه‌زار گه‌شتیار له‌و شوێنانه ماونه‌ته‌وه”.
به‌پێی دوایین ئاماری گه‌شتوگوزاری دهۆكیش تاكو مانگى چوارى ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 800 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته سنوورى پارێزگاى دهۆك.
هه‌ر به پێی ئاماره‌كان، ساڵى 2021 نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زارو ساڵى 2022ش دوو ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى دهۆكیان كردبووز.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن