جوتیارێك په‌رێزه‌كه‌ى خۆی و گه‌نمى دراوسێكه‌شی سووتاند
964+
مەجید بتوێنی – رانیە
له رانیه، جوتیارێك له‌گه‌ڵ سووتاندنى په‌رێزه گه‌نمه‌كه‌ى، ئاگرى پێ كۆنتڕڵ نه‌كراوه، پەرێز و گەنمی جوتیارانی دیكه‌ى سووتاند.
عەلی قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند “جوتیارەکە ئاگری لەدەست دەرچووە و بەهۆیەوە 80 دۆنم قەسەڵ و 10 دۆنم گه‌نمی نەدرواوەی جوتیاران سووتا.
ویستوویه‌تى پەرێزە گەنمەکەی بسووتێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بەروبوومی پایزیی لێ بڕوێنێت، بەڵام بەهۆی رەشەباوە ئاگرەکەی لە ده‌ست ده‌رچووه.
ئاماژه‌ى به‌وەشه‌كرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و دەیان دۆنمی قەسەڵ و گەنمی جوتیارانیان لە سووتان رزگارکرا.
عەلی قادر وتیشی “پێشتر جوتیاران ئاگادارکرابوونەوە لەکاتی سووتانی پەرێزەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین ئاگاداربکەنەوە، بەڵام رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن و رووداوی ئاگری لێدەکەوێتەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن