"پێم نادرێتەوە و بۆ پارەکەی ئێستاش قەرزم کردووە"
ماوەی داشکاندن بۆ دانەوەی قەرزی کۆنی کارەبا چەند رۆژێکی کەمی ماوە
رازاو محەمەد – سلێمانی
ماوەی داشکاندن بۆ دانەوەی قەرزی کۆنی کارەبا چەند رۆژێکی کەمی ماوە و هاوڵاتیانیش پەیتا پەیتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا دەکەن بۆ ئەوەی فریای داشکاندنەکە بکەون.
بە بڕیاری وەزارەتی کارەبا، لە رۆژی 4.8.2026ـەوە داشکاندنی 50٪ بۆ قەرزی کۆنی کارەبا واتە، قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی کراوە و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 10.9.2026 بەردەوام دەبێت.
لە سلێمانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی کارەبا قەرەباڵغە و هاوڵاتیان پەلەیانە زوو قەرزەکانیان بدەنەوە و داشکاندنەکە شمولیان بکات، بەشێکیان قەرزێکی زۆر لەسەریان کەڵەکە بووە و دەڵێن، بەو داشکاندنەش پێیان نادرێتەوە و بۆ پارەی کارەبای ئەم چەند مانگەش، قەرزیان کردووە، هەندێکیشیان بڕیارەکە بە بڕیارێکی باش دەزانن و داوا دەکەن، بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەش، وک هاتوچۆ و ئاو و ئاوەڕۆ ئەو ئیشە بکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری