کارەبا گشتی یا 64 دوکانان ل سنورێ قەزا ئامێدیێ هاتە برین
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر نەدانی پارە 64 شوێنی بازرگانی لە قەزای ئامێدی کارەبایەکەیان بڕدرا.
ئەو شوێنانەی کارەبایان بڕاوە، 22 دوکانی بازاڕی ناحیەی شیلادزێ، 42 دوکان و شوێنی بازرگانی سەنتەری قەزای ئامێدی و ناحیەکانی سەرسەنگ و دێرەلوکن.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای قەزای ئامێدی، شەوی رابردوو کارەبای ئەو شوێنانەی بڕیوە.
ئارام جەلال، بەڕێوەبەری کارەبای قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، دوکانە بازرگانییەکان بەپێی یاسا دەبێت مانگانە پارەی کارەبای خۆیان بدەن، ئەگەر نەیدەن ئەوا دەسەڵاتمان هەیە کارەبایەکەیان ببڕین.
دەشڵێت: ئەو شوێنانە پێش ئەوەی کارەبایەکەیان ببڕدرێت، چەندینجار ئاگادار کراونەتەوە کە سەردانمان بکەن، بەڵام پشتگوێیان خستووە.
قەزای ئامێدی، گەورەترین قەزای سنووری پارێزگای دهۆکە و شەش ناحیەی بەسەرەوەیە، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 120 هەزار کەس دەبێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق