دیمەنێك لە شاری هەولێر، وێنە: سابیر دری.
بە بەهای 417 ملیۆن دینار ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ لە هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن
964+
فەرمان سادق
لە سەنتەری هەولێر و دەوروبەری ژمارەیەک پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لەلایەن وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێن.
کۆی پڕۆژەکان بە گوژمەی 417 ملیۆن و 686 هەزار دینارە و لەسەر رێژەی 17%ـی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەکرێن.
پڕۆژەکان لە گەڕەکەکانی به‌ڕانه‌تی له به‌حركه، قه‌ته‌وی، هه‌ولێری نوێ، گوڵان، به‌ختیاری، زاگرۆس، ژیان، فه‌رمانبه‌ران، كارێزان و رۆشنبیری و چه‌ند شوێنێكی تری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
وەزارەتی شارەوانی دەڵێت: لە پڕۆژەکاندا درێژكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیری ئاو، خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی، دابینكردنی بۆری، دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی بۆ ئەو گەڕەکانە ئەنجامدەدرێت.