دوو کچە یاریزانی کورد مەدالیا بۆ هەڵبژاردەی عێراق بەدەست دەهێنن
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە پاڵەوانیهتیی وڵاتانی عەرەب، دوو کچە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی مەدالیایان بۆ هەڵبژاردەی عێراق بردهوه.
لە رۆژی سێشەممەوە پاڵەوانیهتیی گۆڕەپان و مەیدانی هەڵبژاردەکانی وڵاتانی عەرەب دەستیپێکردووە و هەڵبژاردەی عێراقیش بە 5 کچە یاریزان بەشدارە، لە رکابەرییەکانی دووەم رۆژی پاڵەوانیهتییەکە و لە پێشبرکێی 400 مەتری سەربەست، ئەڤین سەعید یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا، هەر لە رکابەرییەکانی دووەم رۆژدا و لە پێشبرکێی بازی بەرزدا، مهریەم عەبدولحەمید یاریزانی پێشمەرگەی سلێمانی مەدالیای برۆنزی بەخشییە هەڵبژاردەی عێراق.
سەبارەت بە ئاستی کچە کوردەکان لە پاڵەوانیهتییەكهدا نزار ئەکرەم راهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، بە تۆڕی 964 ـی راگەیاند، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە گشت یاریزانانی هەڵبژاردەکە کوردن، کە ماوەی یەک مانگ و نیوە پاڵەوانەکانی کورد خۆیان بۆ ئەم پاڵەوانیهتییە ئامادە دەکەن.
پاڵەوانیهتیی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەب، لە شاری ریباتی پایتەختی مەغریبب بهڕێوهدهچێت و تا 24ی ئهم مانگه بهردهوام دهبێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا