گونجاوترین کاتە

جوتیاران؛ بۆ لەناوبردنی گژوگیا زیانبەخشەکان 14ی مانگ دەرمان بڕێژن


ئەحمەد مستەفا

بەپێی راپۆرتی کەشناسی و شیکردنەوەی بارودۆخی کەشوهەوا، گونجاوترین کات بۆ رشاندنی دەرمانی کوشتنی گژوگیا لە ناو باخە کشتوکاڵییەکان، لە رۆژی 14 تاوەکو 17ی ئەم مانگە دەبێت.

ئەمە رێنمایی شارەزایەکی کەشناسییە بۆ جوتیاران.

لەبارەی هۆکارەکەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.4.2026، سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ماوەی مانەوەی تیشکی خۆر و بەهێزیی تیشکدان هۆکار بۆ زیادبوونی گژوگیا.

چونکە، ئەم رۆژانە کەش و هەوا سەقامگیر دەبێت.

ئەو کەشناسە تێبینی ئەوە دەدات، لە کاتی ڕشاندنی دەرماندا، دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن بۆ خۆپارێزی لە زیانەکانی دەرمانە کیمیاییەکان و پاراستنی تەندروستی جوتیارەکان خۆیان، وە دەوروبەریان.