وينة:KRG
سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى هیچ حاڵه‌تێك
تەندروستیی راپەڕین رێککاری توند بۆ تای خوێنبەربوون ده‌گرێته‌به‌ر
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى هیچ حاڵه‌تێك، به‌ڵام تەندروستیی راپەڕین رێکاری توند بۆ تای خوێنبەربوون ده‌گرێته‌به‌ر و داواش لە قوربانیکاران و گۆشتفرۆشان دەکرێت پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
د. دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەرى تەندروستیی راپەڕین بە 964ـی وت، “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمار نەکراوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت لە داهاتوودا هیچ حاڵەتێک نابێت”.
هەروەها به پێویستى ده‌زانێت، هاوڵاتیان لە کاتی قوربانی‌کردن و رۆژانی جەژندا زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
د. دیار روونیشیکردەوە، پێویستە لەو شوێنانە ئاژەڵ سەرببڕدرێت، کە پێشتر لیژنەکانی تەندروستی سەردانیان کردوون و رێگەپێدراون، وتیشی “دەبێت هاوڵاتیان ئەو ئاژەڵانە هەڵبژێرن، کە سەلامەتن و نەخۆش نین.”
به قسه‌ى بەڕێوەبەرى تەندروستیی راپەڕین، چەند لیژنەیەکی چاودێری پێکهێنراون بۆ چاودێریکردنی گۆشتفرۆشەکان و هەر سەرپێچییەک تۆمار بکرێت، کەسەکە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن