لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی شارباژێڕ سێ کەس دەستگیر کراون
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی شارباژێر پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی سێ کەسی دەستگیرکردووە و دەڵێت، گومانیان هەیە ئاگرەکە بە ئەنقەسەت کرابێتەوە.
ئاگرەکەی شارباژێر دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە دروستبوو و دوای نزیکەی 36 کاتژمێر کۆنتڕۆڵکرا.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت “لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بەردەوامە کە دەستگیرکراون و تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە ئاگرەکە چۆنە، بەڵام گومانمان هەیە ئاگرەکە یەک لەوانە کردبێتییەوە”.
وتیشی “بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی پاوان و رەز و باخ و دەغڵودانی جوتیارانیش سووتاون، ئێستا سەرقاڵی دیاریکردنی زیانەکانیشین”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن