بەشێکی ئەندازیاری پزیشکی کراوەتەوە

ئیتر ئامێرە پزیشکییەکان لە ناوخۆ چاک دەکرێنەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ماوەی دوو ساڵە بەشی ئەندازیاری پزیشکی لە ناو یەکێک لە زانکۆ تایبەتەکانی سلێمانی کراوەتەوە.

بەشەکە تایبەتە بەو ئامێرە پزیشکیانەی کە لەناو نەخۆشخانەکاندا هەیە.

ئەلەند مەحوی، بەرپرسی میدیایی زانکۆی قەیوان بە 964ی وت، بەشەکە زۆر گرنگە بۆ هاوڵاتیان و کۆمەڵگەی کوردی چونکە ئەو ئامێرانەی کە لە نەخۆشخانەکاندا هەیە ئەگەر لە کار بکەوێت یان دەبێت ببرێتە دەرەوەی وڵات بۆ چاککردنەوە یان وەستای لەدەرەوە بۆ بهێنن.

وتیشی، چیتر پێویست ناکات و سیانەی ئەو ئامێرە پزیشکیانە دەتوانرێت لێرە بکرێت و سوود لە ئەندازیارە پزیشکیانە وەربگیرێت.