هەواڵەکان

تادێت کارەبا کەم دەبێتەوە و گەنجێکیش رۆحى کردەوە بەبەر دوو دارى بڕدراودا

ژووری هەواڵ

تا دێت پلەکانى گەرما زیاد دەکەن و پێدانى کارەباش کەم دەکات، ئەمڕۆ وەزارەتى کارەبا لە راگەیەنراوێدا، کەمبوونەوەى کارەباى راگەیاند.

“ئەگەر شۆفێرێکتان بینى لە کاتى سەرپێچیکردنى یاسا و رێنماییەکان، یەکسەر مۆبایلەکانتان دەربێنن و تۆمارى بکەن”، ئەمە داواکارى وەزارەتى ناوخۆیە لە هاوڵاتیان کە مەبەست لێى کەمکردنەوەى سەرپێچى و سەروەربوونى یاسایە.

لە نزیک پارکى رەیحانە لە شارى کۆیەى مەلاى گەورە و حاجى قادر، لە ماوەکانى رابردوو تەور کۆتایى بە ژیانى دوو دارى بەتەمەن هێنابوو، بەڵام شێوەکارێک لە رێگەى بیرۆکەیەکى هونەرییەوە و بە فڵچەکەى دەستى، ژیانێکى نوێى پێ بەخشینەوە.

کەم کەس هەیە خۆى لەوە بدات ملى شاخ بگرێ و پێیدا سەرکەوێت، بەڵام گەنجێکى دهۆک نەک بە پێى بەڵکو بە پایسکیل ئەو کارە دەکات.