رۆژانە پشکنین بۆ سەرو 600 منداڵ دەکرێت

پەتای وەرزی بەرۆکی منداڵانی سلێمانی گرتووە

964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

پەتای وەرزی بەرۆکی منداڵانی سلێمانی گرتووە و رۆژانە پشکنین بۆ زیاتر لە 600 منداڵ دەکرێت و نزیکەی 70یان داخڵ دەکرێن بۆ چارەسەر، بە قسەی بەرپرسانی تەندروستی.

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داوا دەکات دایک و باوکان لە خۆیانەوە دەرمان نەدەن بە منداڵەکانیان کاتێک نیشانەی پەتای وەرزییان تیادا دەردەکەوێت، لەجیاتیدا بیانبەن بۆ پشکنین.

تەمەن 2 مانگ تاوەکو 18 ساڵ تووشدەبن

بە وتەی پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی بۆ 964، توشبووەکان لە تەمەنی دوو مانگی بۆ 18 ساڵیشیان تێدایە.

ئەو رێنمایی بۆ هاوڵاتیان ئەوەیە کە ئاو بکوڵێندرێت، خواردن بۆ یەک ژەم لێبنرێت، سەوزە جوان بشۆردرێتەوە و منداڵیش لە وشکبوونەوە و بەر گەرما بپارێزرێت.

بەڕێوەبەرەکەی نەخۆشخانەی منداڵان رەتیکردەوە دۆخەکە جێی مەترسی بێت، بەڵام داوای کرد دایک و باوکان هاوکاربن لەگەڵیان.