مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی - +964
"پێشێلکردنى سەروەرى عێراقە"
قوباد تاڵەبانى بە ئامانجگرتنى نوسینگەى مەسرور بارزانى ئیدانە دەکات
وریا فەتاح
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکیدا لە فەیسبوک بە ئامانجگرتنی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکات.
لە پەیامەکەى جێگری سەرۆکی حکومەتدا هاتووە،”هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر روون و راشکاوانە و ئاشتیخوازنە بووە. بۆیە ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و رۆڵی ئاشتیخوازنەی هەرێمی کوردستان، بەڵکو پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە.
بەپێی راگەیەندراوێکی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17.8.2026 لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کراون.
وەک دژە تیرۆری کوردستان باسی کردووە، درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتوەتەوە.