لە حاجیاوا كەسێك دەستگیركرا گیرفانی خەڵكی بڕیوە

+964
كوردستان ئەحمەد
پۆلیسی حاجیاوا دەڵێت، كەسێكیان دەستگیركردووە گیرفانی چەند كەسێكی بڕیوە.

پۆلیسی حاجیاوا دەڵێت، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سەردانی بنکەی پۆلیسی کرد و وتی، لەناو بازاڕی قەزای حاجیاوا کەسێک دەستی بردووە بۆ گیرفانی و بڕێک پارەی لە گیرفانی کەسەکە هێناوەتە دەرەوە و رای کردووە، بۆ ئەو مەبەستە رێکاری یاسایی گیرایە بەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کرایەوە.

لەکاتی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کەسی گیرفانبڕ، دواتر مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا توانیان کەسەکە بدۆزنەوە و دەستگیریان کرد.

لەکاتی لێکۆڵینەوە لەبەردەمی پۆلیس، تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
بەبڕیاری دادوەر بە یاسای ژمارە 443 راگیراوە و لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.