مەترسی لە رێیە

عێراق لە ترسی لافاو خۆی بۆ دۆخێکی خراپ ئامادە دەکات

ژووری هەواڵ

لە ئێستاوە هێزە ئەمنی و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، لەوە دەترسن لافاوەکەی رووباری فورات بگاتە شارە عێراقییەکان و زیان بدات.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەنبار یەکەی چاودێری و کۆنترۆڵ دامەزراوەو بەلەم و مەلەوان و ئامێرو ئۆتۆمبێلی گواستنەوە براونەتە ئەوێ، بۆ ئەوەی لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاوی فورات بە هانای خەڵکەوە بچن.
لە قەزای رومانەش شۆفێڵ و ئامێرە سەربازییەکان براون و لە کەناوی رووبارەکە بەربەست دروستکراوە.
بە هۆی زۆری بارانبارینەوە ئاستی رووبەری فورات زۆر بەرز بووەتەوە، سوریا چوار دەروازەی بەنداوی فوراتی کردەوە کە لە ساڵی 1988ەوە نەکراوەتەوە، ئەمەش وایکرد لافاو لە شارەکانی دێرزوورو رەقە دروست ببێت و
ئێستا عێراق لەوە دەترسێت لافاوەکەی پێ بگات.