راوچییەکان لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی بەلەم و تۆڕەکاندا - وێنە: 964
لەدوا رۆژی قەدەغەی راوە ماسی.. 6 راوچی دەستگیرکران
964+
پێشەوا محەمەد
لە قوڕەگۆی نزیک دەربەندی شاری رانیە دوو راوچی ماسی دەستگیرکران.
جگە لە خۆیان دەستبەسەر بەلەمەکەیان و شەش تۆڕ و چەند ماسییەکی زیندوودا گیرا و ماسییەکان خرانەوە ناو ئاوەکەوە.
رۆژی پێنجشەممە 15.6.2023 قەدەغە لەسەر راوەماسی هەڵدەگیرێت و راوچییەکان دەتوانن دەست بە راوکردن بکەنەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئەمڕۆ چوارشەممە 14.6.2023 بڵاویکردووەتەوە، داوا لە راوچیان دەکات تا رۆژی کۆتاییهاتنی قەدەغەی راوەماسی ئەو کارە نەکەن، چونکە تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن.
هەر ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانقین چوار کەسیان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوون.
پۆلیس دەڵێت: دەیاندەینە دادگا.