هەفتەى داهاتوو
بۆ سوڵح لە نێوان ترەمپ و کیم جونگ ئون؛ شى جیپبینگ سەردانى کۆریاى باکور دەکات
964+
وریا فەتاح
بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى رۆیتەرز، ئەگەر هەیە لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، سەرۆکى چین سەردانى کۆریاى باکوور بکات.
وەک ئەوەى باسکراوە، سەردانەکەى شی جیپینگ بۆ سوڵح و نێوەندگیرییە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا و کیم جونگ ئون، رێبەرى کۆریاى باکور.
روونیشى کردووەتەوە کە شاندێکی ئەمنیی و پرۆتۆکۆڵی فەرمیی چین لە ماوەی رابردوودا سەردانی پیۆنگیانگی پایتەختی کۆریای باکووریان کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەری زۆرە سەردانەکەی شی جینپینگ لە کۆتایی ئەم مانگە (ئایار) یان سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.