کوردستان ناگرێتەوە

شەپۆڵێکی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات

964+

فەرمان سادق

دەستەی کەشوهەوای عێراقی رایگەیاند لە بەیانییەوە خۆڵبارین لە سەرتاسەری عێراق زیاد دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە لە کوردستان دۆخەکە پێچەوانەیە.

بەگوێرەی دەستەی کەشوهەوای عێراقی بێت، هۆکاری زیادبوونی خۆڵبارینەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خێرایی با کە دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان بەپێی پێشبینی کەشوهەوا بێت، سبەى چوارشەممە کەشی کوردستان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت، ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان سێ بۆ چوار پلە، لە ناوچە شاخاوییەکان چوار بۆ شەش پلە نزم دەبێتەوە.

بە قسەی بەشی پێشبینی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بێت، ماوەى ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامى دەبێت و لەگەڵیشدا پێشبینى کەمبوونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە.