ئەگەری هێرشی زەمینی هەیە

هێرشەکان بۆسەر ئێران قورسبووە و ئەویش داوا لە باڵەکانی دەکات بێنە شەڕەکەوە

توانا نەقی

هێرشەکان بۆسەر تاران و ئەسفەهانی ئێران قورس بوون و پێدەچێت ئەمەش ئامادەکارییەک بێت ۆ هێرشی زەمینی لەلایەن ئەمریکاوە، لەلایەکی دیکەشەوە، ئێران داوای بەڵەکانی دیکەی جگە لە عێراق و حوسییەکان کە لەشەڕەکەدان کردووە بێنە شەڕەوە بەتایبەت حەماس لە فەڵەستین.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، یەکێک لە شارە گەورەکانی ئێران کە دڵی ئەو وڵاتەیە ئەسفەهانە و بۆیە وەک تاران چاوی لەسەرە و بە خەستی بۆردومان دەکرێت.

ئەمە بەشێکە لەو بابەتانەی کە لە بەرنامەکە باسکراوە و ئێوەش دەوانن بینەری بن:

هێرشەکان قورستر بوون و باڵەکانی ئێران چییان پێدەکرێت؟
– شوێنە ستراتیژییەکانی ئەسفەهان کراونەتە ئاماج
– لە دوای تاران ئەسفەهان زۆرترین چاوی لەسەرە
– ئەم لێدانانە ئاسانکاری دەکات بۆ هێرشی زەمینی
– ئەو فڕۆکەیەی عێراق کرایە ئامانج کارگۆ بووە
– لە ئێستادا فەڵەستین و غەزە هیچیان بۆ ئێران پێناکرێت
– لێدان لە نۆکەندی سوێس 15%ـی بازرگانی جیهان پەک دەخات
– هەر ئەو موشەک و چەکانەیان هەیە کە ئێران پێیداون
– لەسەردەمی جەمال عەبدول ناسر میسر سوێسی داخست
– ئەگەر ئێران بکەوێت باڵەکانی هیچیان پێناکرێت
– دۆناڵد ترەمپ رازی نابێت لە فەرەنسا
– فڕۆکەی یۆرۆ کۆپتەر تایگەری فەرەنسی چیدەکات؟
– بەریتانیا نایەتە شەڕەوە و سیقەی بە ترەمپ نییە
– موشەکە تازەکەی حزبوڵای لوبنان
– ئێران درۆنی MQ9ـی ئەمریکی خستووەتە خوارەوە
– کۆشکی سپی پێش بەکارهێنانی هەر چەکێک ڤیدیۆکەی بڵاو دەکاتەوە
– فڕۆکە زەبەلاحەکەی ئەمریکا فڕی
فڕۆکە چۆن دەفڕێت و ناکەوێت؟
– ترەمپ حەشارگەی گەورە لە ژێر کۆشکی سپی دروست دەکات
– چۆن سەرۆکی ئەمریکا دەپارێزرێت؟
– بۆ نەتانیاهۆ ناکوژرێت؟