لە هەورامان
شاخێک داڕما و مۆتیڵێکی 42 دەفتەری تەختی زەوی کرد
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە وەزەنەی هەورامان بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە شاخێک داڕما و مۆتیڵێکی 42 دەفتەر دۆلاری تەختی زەوی کرد.
د. یوسف عەزیز خاوەن مۆتێل دانیشتووی هەڵەبجەیە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کاتژمێر 11ـی شەوی رابردوو تەلەفۆنیان بۆ کردم و پێیان وتم کە بیناکەت کەوتووەتە ناو جادەکە، کە هاتم شۆفڵ و ئامێرەکانی ناحیەی بیارە جادەکەیان پاک دەکردەوە”.
“بیناکەم چوار قات بوو، قاتی سەرەوەی ماڵی خۆمان بوو، بەڵام دوێنێ شەو کەسی تێدانەبوو و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی دیکەی لێ نەکەوتووەتەوە”، د. یوسف وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی 2020 دەستیکردووە بە دروستکردنی مۆتێلەکە و دوو ساڵی پێچووە تا تەواو بووە، 42 دەفتەر دۆلاریشی تێدا خەرج کردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری