دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێل و جیهازانەی دەستی بەسەردا گیراوە. وێنە: پۆلیسی سلێمانی
لە رێگەی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە
دوو کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گزیكردن دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
لە سلێمانی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گزیكردن لە تاقیکردنەوەکاندا دوو تۆمەتبار دەستگیر کران.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی کوردسات ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیر کردووە، کە بە نیازی گزیكردن بوون.
دەشڵێت، ئەو کەسانە بە نیاز بوون لە رێگەی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراون.
لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلک و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایلدا کە تۆمەتباران بە نیاز بون بەکاریبهێنن.
لە ئێستادا تۆمەتباران (م، ع، م) لە دایکبووی 1999 و (د، م، ع) لە دایکبووی 1998 بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەگەڵیان.