ڤیدیۆ: خه‌ریك بوو ماڵی مان سیتی به قوڕ بگیرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، كه خۆی ئاماده‌كردووه ئه‌مشه‌و نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، خه‌ریك بوو ماڵیان به قوڕ بگیرێ و باشترین یاریزانیان له ده‌ست بده‌ن.
له مه‌شقه‌كانی دوێنێ تیپه‌كه، ئێرلینگ هالاند هێرشبه‌ر و گۆڵكاری تیپه‌كه، كه‌وت و كه‌وته سه‌ر كه‌لوپه‌ل و سندوقی تیمی پزیشكیی یانه‌كه و ئه‌و بۆكسانه‌ی كه ئاو و خواردنه‌وه‌ی بۆ یاریزانه‌كان تێدا دانراوه، كه سه‌لامه‌ت ده‌رچوو، چونكه هالاند خۆیشی جه‌سته‌ی به‌هێزه و به ئاسانی دووچاری پێكان و برینداربوون نابێ.
هالاند ئه‌مشه‌و هیوای هانده‌رانی مانچێسته‌ر سیتی و گواردیۆلای راهێنه‌ره، كه بتوانێت گۆڵ بكات و تیپه‌كه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببات، دوای ئه‌م وه‌رزه بووه گۆڵكاری خولی ئینگلیزی و هه‌روه‌ها گۆڵكاری چامپیۆنزلیشگه و 12 گۆڵی كردووه.