بنكەی سەربازی توركیا لە زلێكان بۆردومان كرا

964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو موشەك ئاراستەی بنكەیەکی سەربازی توركیا کرا لە ناحیەی زلێکان لە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆک، بەپێی سەرچاوەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

محەمەد ئەمین غەریب، بەڕێوەبەری ناحیەی زلێكان بە +964ی راگەیاند، بەرەبەیانی ٤ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ دوو موشەك ئاراستەی بنكەی سەربازی توركیا لە زلێكان كرا و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و موشەكەكان لە نزیك بنكەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

بە قسەی ئەو بەڕێوەبەرە، تیمێکیان راسپاردووە بۆ کۆکردنەوە و لابردنی پاشماوەی موشەکەکان، هەروەها هێزی پێشمەرگە چاودێری ناوچەکە دەکات.

ئەو باسی نەکرد، کە ئاراستەی موشەکەکان لەکوێوە هاتوون.

بنكەی سەربازی توركیا لە ناحیەی زلێكان لە ساڵی ٢٠١٥ دروستكراوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠ جار موشەكباران كراوە.