لە سنووری پارێزگای سلێمانین

پێنج نەمامگەی حکومی 700 هەزار نەمامیان بەرهەمهێناوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە سنووری پارێزگای سلێمانی پێنج نەمامگەی حکومی هەیە و بەرهەمی ساڵی رابردوویان 700 هەزار نەمام بووە.

لەو رێژەیە 300 هەزار دراوە بە فەرمانگە و خوێندنگە و نەخۆشخانە و شارەوانییەکان.

زۆرینەی نەمامەکانی ناو ئەو نەمامگانە داری سنەوبەرن.

هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964ی وت، “نەمام بدەین بە هەر فەرمانگە و شوێنێک ساڵی داهاتوو لیژنەیەک دەیبینێتەوە ئەگەر وشک بووبن قەرەبوویان لێوەردەگیرێت”.

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاشکرای کرد، ئەمساڵ لەبەرئەوەی درەنگ دەستی کاریان بۆ دابینکراوە رێژەی بەرهەمهێنانی نەمامیان کەمدەبێتەوە.

نەمامگەکان لە سەرچنار، دوکان، دەربەندیخان، راپەڕین و بانی مەقانن.