یەکەم کاروانی حاجییان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن
964+
ژووری هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 690 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بە رێگای وشکانی بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن بەمەبەستی بوونە حاجی و بەجێگەیاندنی پرۆسەی حەج.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە، سەرجەم ئەو 690 کەسە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەگەنە چیمەنی کەرکوک و لەوێوە هۆکاری گواستنەوەیان بۆ دابینکراوە تاوەکو سعودیە.
ئەو هاوڵاتیانە تیمێکی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان یاوەرییان تاوه‌كو ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر لەنێوان عێراق و سعودیە، لە دەروازی ئەو وڵاتەشەوە تیمێکی دیکە چاوەڕێیان دەکات و هەماهەنگ دەبێت لەگەڵیان.
964 دەزانێت، رۆژی 12.6.2023، یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگای ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.