گۆرانیبێژێکی میللیە و قەدری نەگیراوە
عومەر پشدەری لە کەلاوەیەکدا دەژی؛ بە 62 ساڵ تەمەنەوە
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
عومەر پشدەری، گۆرانیبێژێکی میللی سنووری پشدەر، دوای 52 ساڵ لە خزمەتی هونەری، لە ئێستادا لە نێو کەلاوەیەکدا لە سەر گردی حوسنی دەژی و ژیانێکی زۆر سەخت بەڕێدەکات، ئەم گۆرانیبێژە کە تەمەنی 62 ساڵە، خاوەن پێداویستی تایبەتە و بەهۆی ئەوەی هاوسەرگیری نەکردووە و بە تەنیا دەژی، زۆرجار خەڵکی ناوچەکە خواردنی بۆ دابین دەکەن.
عومەر پشدەری بۆ 964 قسەی کرد و وتی، لە تەمەنی 10 ساڵییەوە دەستم بە گۆرانی وتن کردووە و لەگەڵ چەندین هونەرمەندی تردا گۆرانیم وتووە، بەڵام ئێستا لە دۆخێکی خراپدام.
ئاماژەی بەوەش کرد، کە تا مردن واز لە هونەر ناهێنێت، بەڵام گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە هونەرمەند بێ خزمەتە و داوا دەکات لە شوێنێکی شایستەدا ژیانی بۆ دابین بکرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر