لە مانگی 5 هاوڵاتیانی سلێمانی 3895 بوتڵ خوێنیان بەخشیووە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە مانگی رابردوو نزیکەی 10 هەزار کەس خوێنیان لەخۆیاندا بەتاڵکردووە و داویانە بە بانکی خوێن و نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان.

بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند لە 1.5.2023 تاوەکو 31.5.2023 سێ هەزار و 895 بوتڵ خوێن راکێشراون.

“لەو ژمارەیە 764 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی تالاسیما و 621 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 410 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و هەزار و 71 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان راكێشراون”. تەندروستی سلێمانی وا دەڵێت.

بەپێ ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی، هەر لە مانگی رابردوودا لە بانكی خوێنی شارەکە، 6081 پشكنینی هیماتۆلۆجی، 197 پشكنینی ڤایرۆسی و هەروەها 2789 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجامدراون.