کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵ شکێندراوە
964+
دیلان محەمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.6.2023، جارێکی تر هێرش کرایە سەر کامێرای خاڵ بۆ خاڵ و بەهۆیەوە کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵ زیانی پێگەیشتووە و کامێرایەکی هاوەڵیشی شکێندراوە.
ئەو هێرشەی ئەمجارە کراوەتەسەر کامێراکان لە سنووری گوندی قەمچوغەی نزیک قەزای دوکانە، تیمەکانی کۆمپانیاکەش لەوێن بۆ چاککردنەوەی کامێراکان.
بەپێی زانیارییەکانی 964، بە چەکی تاپڕ ھێرشکراوەتە سەر کامێرای خاڵ بۆ خاڵ و بەهۆیەوە زیان بەر یەکێکیان کەوتووە و هەروەها یەکێکیش لە کامێراکانی چاودێری هاوەڵی کامێرای خاڵ بۆ خاڵەکە شکاوە.