بزانە دوای دوو هەفتە شەڕ چی بەسەرهاتووە؟

داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دابەزی

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجەی بەهەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوە تادێت زیاتر دادەبەزێت و بەروارد بە هەفتەی یەکەمی جەنگی ئێران، بۆ نزیکەی نیوە کەمیکردووە.

بەپێی نوێترین داتا و ئاماری ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 7.3.2026 تا ئەمڕۆ هەینی 13.3.2026، چوار ملیار و 92 ملیۆن و 551 هەزار و 429 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو، حەوت ملیار و 643 ملیۆن و 417 هەزار و 867 دینار بوو.

لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی دوو ملیار و 899 ملیۆن و 192 هەزار و 641 دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 193 ملیۆن و 358 هەزار و 788 دیناریشی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت هەموو هەفتەیەک داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەخاتەڕوو.

ئەو داهاتەی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، لە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان، بەدەستهاتووە.

بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە رۆژی شەممە 28.2.2026 دەستیپێکرد، گەشتە ئاسمانییەکانی کوردستان و ناوچەکە داخران و  بەشێک لە مەرزەکانیش داخران، لەوانەی دیکەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، هەر ئەوەش هۆکاری سەرەکیی دابەزینی داهاتی نانەوتی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە.

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانی‌ زیاتر له‌ 81% زیادى...

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانی‌ زیاتر له‌ 81% زیادى كردووه‌

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 12% كەمیكردووە

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 12% كەمیكردووە