لە نزیک گوندی سەلام لە کەرکوک

دوای دوو رۆژ تەرمی ئەو گەنجەی ئاو بردی دۆزرایەوە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای دوو رۆژ تەرمی ئەو گەنجەی لە گوندی تەرجلی سەر بە ناحیەی لەیلانی كه‌ركوك به‌خۆی و ماتۆڕە سێ تایەکەیەوە ئاو بردی، دۆزرایەوە.

گۆران عەزیز خاڵۆزای ئەو گەنجە بە 964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28.3.2026 دوو گەنجک لە نزیک چەمی گوندی سەلام تێپەڕیون و تەرمەکەیان لە قەراغ چەمەکە بینیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانە و پزیشکی دادی کەرکوک دەکرێت و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 26.3.2026 گەنجێکی لەدایکبووی ساڵانی 2000 بەناوی محەمەد عوسمان کە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە، لە ناحیەی لەیلان بە ماتۆڕەکەیەوە لافاو بردی و خنکا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری