ئەو هێزانەی بە "بژاردە" ناسراون
هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا “پنتاگۆن” بە هەزارانی لەو هێزانە هێناوەتە ناوچەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێزه‌كان چاوه‌ڕێی فه‌رمان ده‌كه‌ن.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز زانیارییەکانی ئاشکرا کردووە و ده‌ڵێت، یەکەی “رێنجەرز”ی سوپای ئەمریکا هاتوون، هه‌روه‌ها هێزەکانی “سیڵز” سەر بە مارێنز گەیشتوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، هێزه‌كان هێشتا هیچ ئەرکێکیان پێ نەسپێردراوە، جگه له‌وان 2500 له هێزه‌كانی مارێنزیش هاتوون، دوو هه‌زار سه‌ربازی تیپی 82یش به په‌ڕه‌شووت دابه‌زیون.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له ده‌وروبه‌ری ئێرانن، هه‌موو هێزه‌كان پێكه‌وه هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ن و چه‌ند ئه‌ركێك چاوه‌ڕێی هێزه‌كان ده‌كات، له‌وانه هێرشی زه‌مینی بۆ ناو ئێران، هێرش بۆ سه‌ر گه‌رووی هورمز و كۆنتڕۆڵكردنی، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوورگه‌ی خارگ و دوورگه‌ی دیكه، كه به شاده‌ماری ئابووریی ئێران داده‌نرێن.