ئەوانەن گەنمیان داوەتە سایلۆی سەیدسادق

بەشێکی تری جوتیاران پارە وەردەگرن

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

وەجبەی دووەمی ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆی سەیدسادق کردووە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لایەن بانکی سەیدسادقەوە چەکی بانکیان پێدەدرێت.

سایلۆکە توانای وەرگرتنی 40 ھەزار تۆن گەنمی ھەیە، لە ھەریەک لە پارێزگای ھەڵەبجە و قەزاکانی (سەیدسادق، شارەزوور، دەربەندیخان، پێنجوێن، ناحیەی ناڵپارێز و بەرزنجەوە جوتیاران گەنمیان بۆ ھێناوە.

دوێنێ چوارشەممە 7.6.2023 سایلۆکە چەکی ژمارە  یەک تا 109ی دابەشکرد.

بەختیار عیزەت، بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق بە 964ی ت، “لە ئەمڕۆوە سایلۆ دەستدەکات بە دابەشکردنی وەجبەی دووەمی چەکی پارەی گەنمی 2023ی جوتیاران تا ژمارە کارتی 233”.

ماوەی شەش رۆژە سایلۆی سەیدسادق دەستی کردووە بە وەرگرتنی گەنم و رۆژانەش بە گەڵابە جوتیاران گەنمی بۆ دەبەن.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد