بڕێک لە دۆی خراپبوو کە لە چەمچەماڵ دەستیبەسەردا گیراوە لەناودەبرێت. فۆتۆ: تەندروستی چەمچەماڵ
لە چەمچەماڵ سێ تۆن و نیو دۆی پەرداخ لەناوبرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە بازگەی بانی مەقان کەسێک ویستویەتی سێ تۆن و نیو دۆی پەرداخ، کە بەرواری بەسەرچوونی نزیک بووە، بهێنێتە نێو قەزای چەمچەماڵەوە، بەڵام پێیان زانیوە و بارەکەی دەستیبەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە فەیسبووک رایگەیاند، خاوەنەکەی ویستویەتی ئەو بارە دۆیە لە بازاڕدا ساغ بکاتەوە.
دەشڵێت، لیژنەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستن، دۆیەکەیان لەناوبردووە.
هەموو دۆیەکە لەجۆری “هالە”یە، کە دروستکراوی عێراقە و لەناو پەرداخ کراوە.