باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
14 سەرنجی شارەزایان لەسەر بودجە
بودجەی سێ ساڵە عێراق دەخاتە بەردەم مەترسییەکی گەورە
964+
فەرمان سادق
لەگەڵ ئەوەی مشتومڕەکان لەسەر پرسی بودجەی عێراق بەردەوامە، بەڵام پسپۆڕ و شارەزایان 15 تێبینی تەکنیکی لەسەر بودجە دەنووسن و تیشک دەخەنەسەر کەلێن و مەترسییەکانی بودجە.
لە 13.3.2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەورەترین بودجەی دارایی پەسەند کرد، کە 197 ترلیۆن و 828 ملیار دیناری تێپەڕاند، بە کورتهێنانی 63 ترلیۆن دینار، ،نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی بە 75 دۆلار پەسەند کرد، هەروەها نرخی هەر دۆلارێک بە هەزار و 300 دینار دەستنیشانکراوە.
سێ پسپۆڕی عێراقی پێداچونەوەیان بە بڕگە و مادەکانی بودجەی گشتی کردووە، کۆمەڵێک تێبینی تەکنیکییان تۆمار کردووە کە دیارترینیان ئەوەیە کە عێراق ناچار دەبێت قەرز بکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە لە ئەنجامی هەڵاوسانی بازاڕی نەوتەوە دروست دەبێت.
نەبیل مەرسومی، پرۆفیسۆری ئابووری لە زانکۆی بەسرە بۆ 964 قسەی کردووە و ئەو تێبینیانەی هەیە:
1- بودجەی سێ ساڵە پێچەوانەی بیرکردنەوەی دارایی جیهانییە، کە مەرجی ئەوە هەیە لە یەک ساڵدا دیاری بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە کتوپڕەکانی بازاڕ.
2- باری بودجە بە 130 ترلیۆن دینار دیاری کراوە و دەچێتە سەر موچە، چاودێری کۆمەڵایەتی، نەفەقە، و قیستی قەرز، بە بڕە پارەیەک کە لە داهاتی نەوتی ئەمساڵ زیاترە، کە دەکاتە 117 ترلیۆن دینار.
3- قەبارەی کورتهێنانەکە دەگاتە 64 ترلیۆن دینار، کە یەکسانە بە 17%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆ، کە زیاترە لەوەی لە یاسای بەڕێوەبردنی داراییدا رێگەپێدراوە، کە رێژەکە بە 3% دیاریکراوە.
4- خەرجییە ئۆپەراسیۆنییەکان بودجە دەخاتە کورتهێنانێکی هەمیشەییەوە و قەبارەی قەرزکردن زیاد دەکات، بەتایبەتی کە بودجەی سێ قۆڵی دەستی حکومەت ئازاد دەکات بۆ قەرزکردنی ناوخۆیی و دەرەکی، بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان.
5- پێدەچێت قەرزی عێراق هێڵی سووری 60%ی بەرهەمی ناوخۆیی ببڕێت.
دورەید ئەلعنزی شارەزای ئابووری بۆ 964 بە سێ خاڵ سەرنجەکانی لەسەر بودجە دەخاتەڕوو:
1- بودجه ئیدارەی ناوهندی بەغدا به هێز دەکات، چونکە پشکی حکومەته خۆجێیەکان زۆر کەمتره له پشکی وەزارەتەکان، بەڵام دابەشکردنی بە هەڕەمەکی لەنێوان پارێزگاکاندا.
2- مەترسییەکە لەم بودجەیەدا کاتێک نرخی نەوت دادەبەزێت بۆ خوار 70 دۆلار، چونکە عێراق هیچ بەرهەمێکی نییە جگە لە نەوت، بۆیە ئەگەر نرخەکانی جیهان جیاواز بن، عێراق دەکەوێتە داوی قەرزارییەوە.
3- هەڵوەشاندنەوەی باجی لەسەدا 20 لەسەر مۆبایل، لە بەرامبەر سەپاندنی رسومات لەسەر سووتەمەنی، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خزمەتگوزارییە ئابوورییەکان، ئەمە جگە لەوەی نرخی بەرهەمی ناوخۆیی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش رێگە بە هاتنە ناوەوەی بەرهەمی هاوردەکراو دەدات.
مەنار ئەلعوبێدی شارەزای ئابووری بۆ 964 باس لە داهاتی نا نەوتی و نەبوونی سەرژمێری دەکات و دەیبەستێتەوە بە بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان.
1- یارمەتیدانی کارتی بەشەخۆراکی هێشتا بەردەوامە، سەرەڕای نەبوونی سەرژمێرییەکی روونی دانیشتووان، بەبێ پێداچوونەوەی راستەقینە بە گروپە کۆمەڵایەتییە ئامانجدارەکان.
2- لە بودجەدا پێشنیاری داهاتی نا نەوتی بە 17 ترلیۆن دینار دیاریکراوە، ئەمەش بەدی نایەت چونکە تێکڕای ساڵانی پێشوو داهاتی نا نەوتی لە 8 ترلیۆن تێنەپەڕیوە و بەرزکردنەوەی ئێستا بۆ ئەم رێژەیە پەیوەستە بە ئامارە نادروستەکانەوە.
3- ناساندنەوەی گومرگی بۆ 6 ترلیۆن بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵانی پێشوودا لە باشترین حاڵەتدا تەنیا 2 ترلیۆن بووە، باجەکانیش 2.7 ترلیۆن زیادی کرد، کە لە 800 ملیار تێناپەڕێت.
4- لە بودجەکەدا بڕی 5 ملیار دۆلار بۆ هاوردەکردنی وەرگیراوەکانی نەوت تەرخانکراوە، سەرەڕای راگەیاندنی کارپێکردنی پاڵاوگەی کەربەلا، کە بڕیارە پێداویستییە راستەقینەکانی وڵات دابین بکات.
5- رەخساندنی 800 هەزار هەلی کاری نوێ بۆ وڵاتێک کە بارگرانی لەسەر خەرجییەکانی کارکردنە، هەڵەیەکی کوشندە و کێشەی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە.
6- گرەوکردن لەسەر نرخی گریمانەیی نەوت لە ساڵی 2024، ئەمەش وەک قومار وایە و پاراستنی بەرهەمهێنانی 3.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا رەنگە مەحاڵ بێت، کاتێک بازاڕی جیهانی هەڵاوسانە بەهەر هۆکارێک و لە ژێر هەر بارودۆخێکدا.