فڕۆكه‌وانی ئه‌وروپا: ئه‌گه‌ری روودانی كتوپڕ هەیە
“تاوەکو کۆتایی ئەیلول لە ئاسمانی عێراق و ئێران نزیک مەبنەوە”
فەرهاد حەسەن
ئاژانسی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانیی یه‌كێتیی ئه‌وروپاکە بە (EASA) ناسراوە، هۆشداری ده‌داتە کۆمپانایاکانی هێڵی ئاسمانی کە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو خۆیان له ئاسمانی عێراق و ئێران به دووربگرن.
رێنمایی و هۆشداریی داوەتە كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌وانی، کە “ئه‌م راسپارده‌یه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی گه‌شتیاران و فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ركراوه”.
ئاشکرای دەکات، کە به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه سه‌ربازییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری روودانی پێكدادانی كتوپڕ و ئۆپه‌راسیۆنی موشه‌كی و ئاسمانی، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئاسمانیی مه‌ده‌نی دروست ده‌كات، هه‌ربۆیه ئاگربه‌ستی ئێستا به ناسك و كاتی وه‌سف ده‌كرێت.
ئاژانسی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوای له كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كردوه كه هێڵ و رێڕه‌وی ئاسمانیی به‌دیل بۆ گه‌شته‌كانیان به‌ره‌و ناوچه‌كه یان ئه‌و گه‌شتانه‌ی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێپه‌ڕده‌بن دیاری بكه‌ن، تاوەکو به‌رزترین ئاستی سه‌لامه‌تی بۆ تاقمه فڕۆكه‌وانییه‌كان و گه‌شتیاران ده‌سته‌به‌ر بێت.
ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران و چالاكیی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان و موشه‌كه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، به‌رده‌وام مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێڵه ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان دروستده‌كات و ده‌بێته هۆی گۆڕینی رێڕه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.