چوار رووداو له‌ راپەڕین زۆربه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بوو

964+

مه‌جید بتوێنی – راپه‌ڕین

تەنها ئەمڕۆ لەدەڤەری راپەڕین لە چەند شوێنێک چه‌ند روداوێک روویاندا ، زۆرینه‌یان ئاگرکەوتنەوە بوون.

عەلی قادر وتەبێژ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند:

رووداوی یەکەم:

بنکەی بەرگری شارستانی چوارقورنە ئاگادارکرایەوە کە رووداوێکی ئاگـرکەوتنەوە ھەیە لە کۆلێژی ئەرکانی چوارقورنە خێرا تیمەکانی بەرگری شارستانی چونە شوێنی رووداوەکە، توانرا لەماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت دەرکەوت هۆکاری ئاکرەکە لە ئەنجامی شۆرتی کارەبا روویداوە.

رووداوی دووەم:

بەهۆی هەورە بروسکەوە دۆنمێک لە گەنمی جوتیارێک سوتا و دەیان دۆنم لە گەنم و قەسەڵی جوتیاران لە سوتان رزگارکران، دوای گەیشتنی تیمەکانیان بۆ گوندی نواوە لەناحیەی بێتواتە، هەر لەسنوری ئەو گوندەدا ئەمڕۆ بەهۆی کارکردنی کاکوتەکانەوە ئاگرێکی تر کەوتەوە بوە هۆی سوتانی چەند دۆنمێک لەپوش و قەسەڵی جوتیارێک بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەیان دۆنم گەنمی جوتیاران رزگارکران.

رووداوی سێیه‌م:

ئەمڕۆ دوای عەسـر تیمی کارمەندانی بنکەی بەرگری شارستانی سەروچاوە ئاگادارکرایەوە کە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ھەیە لەسەروچاوە گەڕەکی دەروازە لەئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک جۆری توێتا پیکاب رووداوەکە تەنها زیانی مادی هەبوو.

رووداوى چواره‌م:

بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین ئەمڕۆ دەستگیراوە بەسەر کاکوتی دوو جوتیار کە قەسەڵیان کوتاوە، ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی بڕیاری بەرگری شارستانی راپەڕین نابێت کاکوتەکان تا دوای دروێنە قەسەڵ بکوتن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن