لە قوتابخانەیەکی سلێمانی شەش کەس بە تۆمەتی غەش دەستگیرکران
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لەناو شاری سلێمانی شەش تۆمەتبار دەستگیرکران، کە بە وتەی پۆلیس سەرقاڵی ئەنجامدانی غەش بوون لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی.
ئەو شەش کەسە ویستوویانە لە رێگەی ئامێری بێتەل و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن.
پۆلیسی سلێمانی کەمێک بەر لە ئێستا بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەریان ئەمڕۆ سێشەممە 6.6.2023 لە لایەن مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە دەستگیرکراون.
وەک لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر چوار ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئامێری بێتەل و مۆبایل و چەند کەلوپەلێکی تردا گیراوە.
تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 42 ساڵیدایە.
پۆلیس بە مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کردوونەوە.