پێنج ملیار دینار بۆ رێگاوبانی ئاكرێ خەرجدەكرێت

+964
كوردستان ئەحمەد
بۆ چارەسەركردنی كێشەی رێگاوبان لە ئاكرێ، حكومەت بڕیاریداوە چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ رێگەوبان لە سنوری ئاكرێ خەرجبكرێت و زۆربەشی بۆ رێگەی گوندەكان دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی رێگەوبانی ئاكرێ دەڵێت، زیاتر لە 20گوندی دەورو بەری ئاكرێ گرفتی رێگاوبانیان هەیە، بەشێكیان رێگاكانیان هێشتا خۆڵە و چاكنەكراوە، بەشێكی دیكەیان رێگاكانیان پڕە لە قۆرت و چاڵ و رەگلە.

موحسن میرانی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ،بە تۆڕی964ی وت، دەرخستە كراوە بۆ رێگەكان و پلان دارێژراوە ئەو گوندانەی كە كێشەی رێگایان هەیە خێراتر كاری تێدابكەن.

موحسن میرانی گوتیشی، ئێستا تیمەکانیان کار دەکەن و گوند بە گوند کاری تێدا دەکەن و لە سنووری نەهلە و باکورمان و شەرمن و گوندک و ستریا و شووش بە گوژمەی ملیارێک و300 ملیۆن دینار خەرجدەكرێت.

لە دەڤەری سورچیاتی کار دەکەن لە گوندەکانی شەرەفۆنا و کەندەگول و کۆلەکا فەخری و چەند گوندێکی دیکە لە دوو پرۆژە خۆی دەبینیتەوە کە 21 کم دەبن بە گوژمەی سێ ملیار دینار.

، بەپێی قسەكانی موحسن میرانی، لەمساڵدا سەرجەم ڕێگا گوندەکان تەواو دەبن.

سەرەتا چاڵ و چۆڵی رێگاكان پڕدەكرێتەوە، دواتر دەكوترێنەوە و خاكەكەی دەنێردرێت بۆ فەحس ئەگەر كێشەی نەبێت قیردەكرێت