لە ناحیەی رەشاد دوو ئامۆزا یەکتریان کوشت

964+
کاروان ساڵحی

کەمێک لەمەوبەر لە ناحیەی رەشاد سەر بە قەزای داقووقی کەرکوک، دوو ئامۆزا یەکتریان داوەتە بەر چەقۆ و لە ئاکامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، کێشەکە لەسەر زەویوزار بووە.

هەردووکیان بەر لە گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە نەهێشتنی تاوانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی رەشاد بە 964ـی وت، ئەو دوو کوژراوە بە چەقۆ یەکترییان خەڵتانی خوێن کردووە و بەر لە گەیشتنیان بە نەخۆشخانەی گشتی داقووق گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، هێزە ئەمنییەکان چواردەوری ئەو ناوچەیەیان گرتووە بۆ ئەوەی رووداوەکە لێکەوتەی زیاتری نەبێت.