کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە دەگەڕێتەوە؛ لە گەرمیان دەچێتەوە 47 پلە

شۆڕش قادری

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکانی کوردستان دەگاتەوە 47 پلەی سیلیزی.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 9.8.2026 ئاسمان بەگشتی ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی دووشەممەش تینی گەرماکە بەهێزتر دەبێ، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لەسەرووی 40 پلەوە تۆمار دەکرێت، لە گەرمیانیش دەگاتەوە 47 پلەی سیلیزی.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی