پێشبڕکێی ئۆفڕەود لە شەقلاوە بەڕێوە چوو .وێنە: سۆشیالمیدیا
لە پێشبڕکێی ئۆفڕەودی شەقلاوە شەڕ دروست بوو
ئاکام غەفور – شەقلاوە
لە ناوچەی حاجی بایزی سەربە قەزای شەقڵاوە پێشبڕکێی ئۆفڕەودی ئۆتۆمبێل ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ هەینی، پێشبڕکێکە دەستیپێکرد و لە کاتی پێشبڕکێکە شەڕ و ئالۆزی دروست بوو بە گوتەی شایەت حاڵەکان کەسێک بە بەرد سەری شکاوە.
شایتحالێک بە 964ـی وت، شەڕ لە نێوان پۆلیس و هاولاتیان رووی داوە، هاولاتیەک بریندارە بووە بە بەرد، تەقەیەکی زۆر کراوە و بەوهۆیەوە نزیکەی کاتژمێرێک پێشبڕکێکە وەستاوە.
بۆ سۆراغی ئەو بابەتە 964 پەیوەندی بە کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقلاوەوە کرد، نەیشاردەوە کە گرژی و ئالۆزی دروست بووە.
وتیشی، جاری یەکەم نییە ئەم گرژیانە دروست دەبێت گرژیەکە کۆنتڕۆل کراوە و لە ئێستادا پێشبڕکێکە بەردەوامە
راگەیاندنی تەندروستی شەقلاوە بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا ئاگادار نین کە هیچ بریندارێک هاتبێت بۆ نەخۆشخانەی شەقلاوە.
پێشبڕکێی ئۆفڕەود یارییەکە کە چەندین ئۆتۆمبێل بەسەر رێگەیەکی پڕ بەرزونزمیدا و لەسەر رێگەی خۆپڵ یۆتۆمبێلەکان نمایشی خۆیان دەکەن.
ساڵانە چەندین پێشبڕکێی یاری ئۆفڕەود لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان رێکدەخرێت، بە ئامادەبوونی هەوادارێکی زۆر یارییەکان بەڕێوەدەچن، لە پێشبڕکێکەی ئەمڕۆش زیاتر لە 70 ئۆتۆمبێل بەژداریان کردوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی