عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق – وێنە؛ ئەرشیف
عەلی زەیدی واژۆی کردووە
ئەفسەر و پۆلیسەکە بەپلەی لیوا و ملازم شەهیدانەیان بۆ دەکرێ
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی زەیدی ،فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دوو فەرمانی دیوانی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی شەهید عەمید هیشام محەمەد تەڵاع و شەهید مفەوەز خالید عەباس لەفتە دەرکرد.
عەمیدەکە کراوە بە لیوا و مفەوزەکە کراوە بە ملازم، بەو پلە و ئیمتیازە موچەی شەهیدانەیان بۆ دەکرێ.
عەمید هیشام محەمەد تەڵاع (کە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەوانیی بەغدا بوو لە کەرخ) لەگەڵ هێزێکی ئەمنی یاوەری تیمەکانی شارەوانیی بەغدایان دەکرد بە مەبەستی رووخاندن و لابردنی چەند خانوو و زێدەڕۆیی کە لەسەر زەوی دەوڵەت دروستکرابوون.
لە کاتی نزیکبوونەوەی تیمەکان بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکەیان، لەلایەن کەسانی زێدەڕۆکارەوە تەقەی راستەوخۆ لە هێزە ئەمنییەکە کرا، بەهۆیەوە عەمید هیشام و کارمەند مفەوەز خالید عەباس لەفتە دەستبەجێ کوژران.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێزلێنان و ستایشکردنی قوربانیدانی شەهیدان و گیانبەختکردنیان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات دێت.
بەگوێرەی دوو نوسراوی جیا كه تیایدا هاتووە:
1. بە فەرمانی دیوانی ژمارە 260947 و ژمارە 4000/2624168بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی شەهید عەمید هیشام محەمەد تەڵاع بۆ پلەیەکی باڵاتر (لیوا)،بەپێی ماددەی 78 لە دەستوور و ماددەی 13/یەکەم لە یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە 18ی ساڵی 2011ی هەموارکراو.
2.بە فەرمانی دیوانی ژمارە 260946 و ژمارە 3009/2624166 بڕیاردرا بە پێدانی پلەی مولازم بە شەهید مفەوەز خالید عەباس لەفتە، بەپێی ماددەی 78 لە دەستوور و ماددەی 24 لە هەمان یاسا.