سەنتەری ددانی سەیدسادق یەکەمن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
خولێكی تۆپی پێ بۆ تیپی سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ئه‌نجام درا، سه‌نته‌ری ددانی سه‌یدسادق پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه.
ماوەی مانگێک بوو 40 تیپی مەڵبەند و سەنتەر و نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی، بەشداریی خولی تۆپی پێی نەخۆشخانەکانیان كرد، له یاریی كۆتاییدا تیپی سەنتەری ددانی سەیدسادق پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتاییدا له تیپی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی برده‌وه.
هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، تیپەکان لە کارمەندان و پزیشکان و خزمەتگوزاران پێکھاتبوون، ھەر تیپێک بە دوو دۆڕان کراوەتە دەرەوە”.
خوله‌كه به بۆنه‌ی رۆژی په‌رستارانه‌وه رێكخرابوو، كه ئه‌مڕۆ كۆتایی هات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا